ckb_mrk_text_reg/07/02.txt

1 line
626 B
Plaintext

\v 2 بینییان هەندێک لە قوتابییەکانی بە دەستی پیس نان دەخۆن، واتا بێ دەست شوشتن. \v 3 چونکە فەریسی، و هەموو یەهوودیەکان، نان ناخۆن ئەگەربە باشی دەستیان نەشۆن، لەبەر ئەوەی پەیوەست بوون بە نەریتی پیرانەوە. \v 4 هەروەها کاتێک لە بازاڕ دێنەوە، نان ناخۆن هەتا خۆیان نەشۆن. زۆر دابونەریتی دیکەش هەیە کە جێبەجێی دەکەن، وەک شۆردنی دەفر و پەرداخ و قاپە مسەکان.