ckb_mat_text_reg/16/05.txt

1 line
645 B
Plaintext

\v 5 \v 6 \v 7 \v 8 کاتێک قوتابییەکانی گەیشتنە ئەوبەری دەریاچەکە، لەبیریان چوو لەگەڵ خۆیان نان ببەن. یەشوا پێی فەرموون: «وریابن، ئاگاداری هەویرترشی فەریسی و سەدوقییەکان بن!» لەناو خۆیاندا گفتوگۆیان کردو، گوتیان: «ئەوە بۆیە وا دەڵێت، چونکە نانمان لەگەڵ خۆمان نەهێناوە!» یەشوا بەمەی زانی، و پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی لەنێو خۆتان دەڵێن نانمان نەهێناوە؟