1 line
566 B
Plaintext
1 line
566 B
Plaintext
\v 22 بەڵام کاتێک بیستی ئەرخیلاوس لە یەهودیا لە جێی هیرۆدی باوکی فەرمانڕەوایە، ترسا بچێتە ئەوێ. پاش ئەوەی بە سرووشی خودا ئاگادار کرایەوە، بەرەو ناوچەی گەلیلی بە ڕێکەوت، \v 23 جا هات و لە شارێک نیشتەجێ بوو بە ناوی «ناسیرە»، بۆ ئەوەی ئەو فەرمایشتەی لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە گوترابوو بێتەدی کە بە ناسیرەیی ناودەبردرێت! |