\c 22 \v 1 دووبارە یەشوا بە نموونە قسەی بۆ کردن، فەرمووی: \v 2 «پاشایەتی ئاسمانەکان لە پاشایەک دەچێت کە زەماوەندی بۆ کوڕەکەی گێڕا، \v 3 خزمەتکارەکانی نارد تاکو بانگهێشتکراوان بۆ زەماوەندەکە بانگ بکەن، بەڵام نەیانویست ئامادەبن.