ckb_mat_text_reg/13/03.txt

1 line
594 B
Plaintext

\v 3 \v 4 \v 5 \v 6 بە نموونە باسی زۆر شتی بۆ کردن، و فەرمووی: «جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات. لە کاتی چاندندا بەشێک لە تۆوەکە کەوتە سەر ڕێگاکان و باڵندەکان هاتن و خواردیان. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان کە خۆڵی کەم بوو، خێرا سەریان دەرکرد چونکە زەوییەکەی قووڵ نەبوو؛ بەڵام کاتێک خۆر هەڵهات، سووتاوە و وشک بوو، چونکە بێ ڕەگ بوو.