ckb_mat_text_reg/09/07.txt

1 line
505 B
Plaintext

\v 7 بۆیە هەستا و چووە ماڵی خۆی. \v 8 کاتێک خەڵکەکە ئەمەیان بینی، سام دایگرتن، و ستایشی خودایان کرد کە دەسەڵاتی ئاوای بە خەڵک داوە. \v 9 کاتێک یەشوا بەلای فەرمانگەی وەرگرتنی باجدا تێدەپەڕی، باجوەرێکی بینی بە ناوی مەتا لەوێ دانیشتبوو. پێی گوت: «دوام بکەوە!» بۆیە هەستا و بەدوایدا ڕۆیشت.