ckb_mat_text_reg/06/05.txt

1 line
821 B
Plaintext

\v 5 کاتێک نزا دەکەن، وەک دووڕووان مەبن چونکە ئەوان حەز دەکەن بە پێوە لە کەنیشت و سووچی شەقامەکان نزا بکەن بۆ ئەوەی خەڵکی بیان بینن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. \v 6 بەڵام تۆ کاتێک نزادەکەیت، بڕۆ ژوورەکەت و دەرگا لەسەر خۆت دابخە، نوزا بکە بۆ باوکی نەبینراوت. باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە. \v 7 کاتێک نزا دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەی بەتاڵ دووبارە مەکەنەوە، چونکە وا دەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت.