ckb_mat_text_reg/06/01.txt

1 line
572 B
Plaintext

\c 6 \v 1 هۆشیار بن و نەکەن لەبەرچاوی خەڵک چاکە بکەن بۆ ئەوەی بتانبینن. بەدڵنیاییەوە لەلای باوکی ئاسمانیتان پاداشتتان نابێت. \v 2 لەبەر ئەوە کاتێک خێرێک دەکەیت، زوڕنای بۆ لێمەدە هەروەک دووڕووان کە لە کەنیشت و سەر شەقامەکان دەیکەن، بۆ ئەوەی لەلایەن خەڵکەوە ستایش بکرێن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە.