\v 21 کە لەوێ ڕۆیشت، دوو برای دیکەی بینی، یاکۆڤی کوڕی زەڤەدی و یۆخەنان برای، لە بەلەمێکدا لەگەڵ زەڤەدی باوکیان تۆڕەکانیان چاک دەکردەوە، ئەوانیشی بانگکرد. \v 22 دەستبەجێ بەلەمەکە و باوکیان بەجێهێشت، و شوێنی کەوتن.