ckb_mat_text_reg/03/07.txt

1 line
586 B
Plaintext

\v 7 کە بینی زۆر لە فەریسی و سەدوقییەکان بۆ لەئاوهەڵکێشانەکەی دێن، پێی گوتن: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو خۆتان هەڵبێن؟ \v 8 بۆیە بەرهەمێکی شایستەی تۆبەکردن بەرهەم بهێنن. \v 9 فریو مەخۆن بەخۆتان بڵێن: ئەڤراهام باوکمانە! پێتان دەڵێم خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئەڤراهام هەستێنێتەوە.