ckb_mat_text_reg/03/04.txt

1 line
510 B
Plaintext

\v 4 جلوبەرگی یوخەنا لە مووی وشتر بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە ناوقەد دەبەست، خواردنیشی کول و هەنگوینی کێوی بوو. \v 5 لەو کاتەدا هەموو دانیشتووانی یورشەلایم و یەهودیا و هەموو ناوچەی ئەردەن چوونە لای؛ \v 6 دوای داننان بە گوناهەکانیاندا لە سەردەستی ئەو لە ڕووباری ئەردەن لە ئاو هەڵدەکێشران.