ckb_mat_text_reg/13/44.txt

1 line
601 B
Plaintext

\v 44 \v 45 \v 46 شانشینی ئاسمان لە گەنجینەیەک دەچێت لە کێڵگەیەکدا شاردرابێتەوە، کەسێک دەیدۆزێتەوە و دیسان دەیشارێتەوە. لە خۆشییان، دەچێت و هەرچیی هەیە دەیفرۆشێت و ئەو کێڵگەیەی پێ دەکڕێت. هەروەها شانشینی ئاسمان لە بازرگانێک دەچێت کە بە شوێن مرواری جواندا دەگەڕێت. هەر کە مروارییە زۆر بەنرخە کەی دۆزیەوە، چوو هەموو شتێکی خۆی فرۆشت و کڕی.