ckb_mat_text_reg/10/37.txt

1 line
538 B
Plaintext

\v 37 ئەوەی باوک و دایکی لە من زیاتر خۆش بوێت، شایستەی من نییە. وە هەرکەسێک کوڕ یان کچەکەی لە من زیاتر خۆش بوێت، شایستەی من نییە. \v 38 ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و شوێنم نەکەوێت، شایستەی من نییە. \v 39 ئەوەی دەست بە ژیانی خۆیەوە دەگرێت، لەدەستی دەدات؛ ئەوەی لە پێناو مندا ژیانی لەدەست بدات، بەدەستی دەهێنێت.