ckb_mat_text_reg/08/08.txt

1 line
805 B
Plaintext

\v 8 سەرپەلەکەش وەڵامی دایەوە: <<ئەی گەورەم شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم. بەڵکو تەنها وشەیەک بفەرموو خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە. \v 9 چونکە منیش خۆم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر فەرماندایە، بە یەکێک دەڵێم: بڕۆ! دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم: وەرە! دێت، بە خزمەتکارەکەم دەڵێم: ئەمە بکە! دەیکات». \v 10 کاتێک یەشوا گوێی لەمە بوو، سەرسام بوو بەوانەی فەرموو کە دوای کەوتبوون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: تەنانەت لە یەسرائیلدا باوەڕێکی ئاوا مەزنم نەدۆزیوەتەوە!