ckb_mat_text_reg/04/23.txt

1 line
835 B
Plaintext

\v 23 ئینجا یەشوا بە هەموو گەلیلدا دەگەڕا، لە کەنیشتی یەهودییەکان خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند، هەرچی نەخۆشی و دەردی نێو خەڵک هەبوو چاکی دەکردنەوە، \v 24 لەبەر ئەوە دەنگوباسی بە تەواوی سوریایدا بڵاو بۆوە، ئەوانیش هەموو نەخۆشێکیان دەهێنایە لای، بە جۆرەها دەرد و ئازارەوە، ئەوانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، فێدار و ئیفلیج بوون، چاکی دەکردنەوە. \v 25 خەڵکێکی زۆر لە گەلیل، و دە شارەکە، و یۆرشلایم، و یەهودیا، و ئەوبەری ڕووباری ئەردەن شوێنی کەوتن.