ckb_mat_text_reg/09/03.txt

1 line
722 B
Plaintext

\v 3 \v 4 \v 5 \v 6 جا هەندێک لە مامۆستایانی تەورات لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کفر دەکات!» یەشواش زانی بیر لە چی دەکەنەوە و فەرمووی: «بۆچی لە دڵتاندا بیر لە خراپە دەکەنەوە؟  کامیان ئاسانترە: بگوترێت: گوناهەکانت بەخشران، یان بگوترێت: هەستە و بڕۆ؟ بەڵام (ئەمەم وت) بۆ ئەوەی بزانن کە کوڕی مرۆڤ دەسەڵاتی لەسەر زەوی هەیە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەکان>> پاشان بە ئیفلیجەکەی گوت: <<هەستە جێگاکەت هەڵبگرە و بڕۆ ماڵەوە!>>