ckb_mat_text_reg/06/22.txt

1 line
749 B
Plaintext

\v 22 چاو چرای جەستەیە. ئەگەر چاوت ساغ بێت، ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە، \v 23  بەڵام ئەگەر چاوت ساغ نەبێت، ئەوا هەموو جەستەت تاریک دەبێت، لەبەر ئەوە ئەگەر ئەو ڕووناکییەی لە تۆدایە تاریکی بێت، ئاخۆ دەبێت لەمە تاریکتر چیبێت! \v 24 کەس ناتوانێت کۆیلایەتی دوو گەورە بکات: چونکە ڕقی لە یەکێکیان دەبێتەوە و ئەوەی دیکەی خۆشدەوێت، یان دەست بە یەکێکیانەوە دەگرێت و ئەوەی دیکە پشتگوێ دەخات. ئێوەش ناتوانن کۆیلەی خودا و پارە بن.