ckb_mat_text_reg/09/03.txt

1 line
737 B
Plaintext

\v 3 جا هەندێک لە مامۆستایانی تەورات لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کوفر دەکات!» \v 4 یەشواش زانی بیر لە چی دەکەنەوە و فەرمووی: «بۆچی لە دڵتاندا بیر لە خراپە دەکەنەوە؟ \v 5 کامیان ئاسانترە: بگوترێت: گوناهەکانت بەخشران، یان بگوترێت: هەستە و بڕۆ؟ \v 6 بەڵام (ئەمەم گوت) بۆ ئەوەی بزانن کە ڕۆڵەی مرۆڤ دەسەڵاتی لەسەر زەوی هەیە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەکان». پاشان بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «هەستە نوێنەکەت هەڵبگرە، و بڕۆ ماڵەوە!»