\v 24 کاتێک گەیشتنە کەفەرناخوم، باجگرانی دوو درهەمەکەی پەرستگا هاتنە لای پەترۆ، و گوتیان: «ئەرێ مامۆستاکەت دوو درهەمەکە ئەدات؟» لە وەڵامدا وتی: «بەڵێ!» \v 25 کاتێک پەترۆ هاتە ماڵەوە، یەشوا دست پێشخەری کرد و لێی پرسی: «ڕات چییە شیمۆن: پاشایانی زەوی سەرانە و باج لە کێ وەردەگرن؟ لە هاوڵاتییانی خۆیان، یان لە خەڵکی بێگانە؟»