\v 3 جا هەندێک لە مامۆستایانی تەورات لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کفر دەکات!» \v 4 یەشواش زانی بیر لە چی دەکەنەوە و فەرمووی: «بۆچی لە دڵتاندا بیر لە خراپە دەکەنەوە؟ \v 5  کامیان ئاسانترە: بگوترێت: گوناهەکانت بەخشران، یان بگوترێت: هەستە و بڕۆ؟ \v 6 بەڵام (ئەمەم وت) بۆ ئەوەی بزانن کە کوڕی مرۆڤ دەسەڵاتی لەسەر زەوی هەیە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەکان>> پاشان بە ئیفلیجەکەی گوت: <<هەستە جێگاکەت هەڵبگرە و بڕۆ ماڵەوە!>>