ckb_luk_text_reg/09/07.txt

1 line
696 B
Plaintext

\v 7 هیرۆدسی فەرمانڕەوای تێترارک سەبارەت هەموو ئەو شتانە ڕوویان دەدا بیستی. سەری سوڕما چونکە هەندێک دەیانگوت: «یۆخەنان لە ناو مردووان هەستاوەتەوە!» \v 8 هەندێکی تریش دەیانگوت: «ئیلیا دەرکەوتووە!» هەندێکی تریش دەیانگوت: «یەکێک لە پێغەمبەرانی کۆنە زیندوو بووەتەوە!» \v 9 بەڵام هیرۆدس وتی: «من سەری یۆخەنام بڕی. کەواتە ئەمە کێیە کە من شتی لەو جۆرەی لەبارەیەوە دەبیستم؟» تامەزرۆ بوو بیبینێت.