ckb_luk_text_reg/01/08.txt

1 line
495 B
Plaintext

\v 8 وە کاتێک زەخاریا لە نۆرەی کۆمەڵەکەی خۆیدا کاروباری کاهینیێتی جێبەجێ دەکرد لەبەردەم خودا، \v 9 بە پێی داب و نەریتی کاهینایەتی تیروپشکەکە کەوتە سەری تاکوو بچێتە ناو پەرستگای پەروەردگار و بخور بسوتێنێت. \v 10 لە کاتی سووتاندنی بخورەکەدا هەموو جەماوەر لە دەرەوە نزایان دەکرد.