ckb_luk_text_reg/02/17.txt

1 line
691 B
Plaintext

\v 17 کاتێک ئەوەیان بینی، دەستیان کرد بە گێڕانەوەی ئەوەی کە پێیان گوترابوو دەربارەی ئەم منداڵە. \v 18 هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو سەریان سوڕمابوو لەوەی شوانەکان پێیان دەگوتن. \v 19 بەڵام میریام هەموو ئەم شتانەی لە خۆیدا هەڵدەگرت، و لە دڵی خۆیدا لێکی دەدایەوە. \v 20 شوانەکان گەڕانەوە و پەروەردگاریان شکۆدار و ستایش کرد لە پێناوی هەموو ئەوەی بیستیان و بینییان، بەو شێوەیەی پێیان گوترابوو.