\v 35 بەڵام، دوژمنەکانتان خۆشبوێ، چاکە بکەن، قەرز بدەن بێ ئەوەی چاوەڕێی وەرگرتنەوەی بکەن، بەمە پاداشتتان مەزن دەبێت و دەبنە ڕۆڵەی خودای هەرەبەرز، چونکە ئەو بۆ بێ ئەمەگ و خراپەکارانیش بەخششی هەیە. \v 36 بە بەزەیی بن، هەروەک چۆن باوکتان بە بەزەییە.