ckb_luk_text_reg/03/18.txt

1 line
563 B
Plaintext

\v 18 بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدا. \v 19 بەڵام کاتێک یۆخەنان سەرزەنشتی هێرۆدی ئەنتیپاسی فەرمانڕەوای تێترارکی گەلیلی کردبوو، لەبەر ئەوەی کە هێرۆدیای براژنی خۆی هێنابوو و هەروەها بە هۆی هەموو ئەو خراپەکاریانە کردبووی، \v 20 ئەمەیشی بە خراپەکاریەکانی پێشوو زیاد کرد: یۆخەنانی لە زیندان بەندکرد.