ckb_luk_text_reg/05/08.txt

2 lines
772 B
Plaintext

\v 8 شیمۆن پەترۆ کە ئەمەی بینی، کڕنووشی برد لە بەرپێی یەشوا و گوتی: «پەروەردگارم، لێم دووربکەوە، چونکە مرۆڤێکی گوناهبارم». \v 9 پەترۆ و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون، لە زۆری ئەو ماسییانەی گرتبوویان سەریان سوڕمابوو، \v 10 یاکۆڤ و یۆخەننای کوڕەکانی زەڤەدیش، هاوبەشی شیمۆن بوون.
یەشوا بە شیمۆنی فەرموو: «مەترسە! ئیتر تۆ لە ئێستاوە ئەبیت بە راوکەری مرۆڤ». \v 11 پاشان بەلەمەکانیان هێنایە وشکانی، هەموو شتێکیان بەجێهێشت و شوێن یەشوا کەوتن.