1 line
870 B
Plaintext
1 line
870 B
Plaintext
\v 12 درەنگانی پاشنیوەڕۆ دوانزە کەسەکە هاتنە لای و پێیان گوت: «جەماوەرەکە بنێرە تا بچنە گوند و مەزراکانی دەوروبەر، و با لەوێ بمێننەوە و خواردنیش بدۆزنەوە، چونکە ئێمە لێرە لە شوێنێکی دوورداین!» \v 13 ئەویش وەڵامی دایەوە: «ئێوە شتێکیان پێدەدەن بیخۆن!» وەڵامیان دایەوە: «تەنها پێنج نان و دوو ماسیمان هەیە مەگەر ئەوەی بچین خواردن بۆ ئەم هەموو خەڵکە بکڕین». \v 14 نزیکەی پێنج هەزار کەس لەوێ دانیشتبوون. پاشان بە قوتابییەکانی فەرموو: «بە کۆمەڵ دایانیشێنن با هەر کامە لە پەنجا کەس پێک هاتبێت». |