1 line
782 B
Plaintext
1 line
782 B
Plaintext
\v 17 ئینجا یەشوا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکانی هاتە خوارەوە و لە شوێنێکی تەخت ڕاوەستا.ئەو قوتابییەکانی و، هەروەها جەماوەرێکی ئێجگار زۆر کە لە هەموو یەهودیا و یورشەلایم و کەناری تیرە و سیدونەوە \v 18 هاتبوون، هەموویان بۆ ئەوە هاتبوون تاکو گوێی لێ بگرن و لە نەخۆشییەکانیان چاکببنەوە. ئەوانەی کە بە دەست خێوەکانەوە دەیانناڵاند چاکبوونەوە. \v 19 هەموو خەڵکەکەش هەوڵیان دەدا دەستی لێ بدەن، چونکە هێزی لێ دەهاتە دەرەوە و هەمووانی چاک دەکردەوە. |