ckb_luk_text_reg/01/01.txt

1 line
685 B
Plaintext

\c 1 \v 1 لەبەر ئەوەی زۆر کەس هەوڵیان داوە چیرۆکی ئەو ڕووداوانەی لە لای ئێمە هاتنە دی دابڕێژنەوە، \v 2 وەک ئەوەی لەلایەن ئەوانەوە کە لە سەرەتاوە شایەتحاڵ و خزمەتکاری وشەکە بوون، رادەستمان کرا، \v 3 منیش بە باشم زانی، هاوڕێی هێژام تێئۆفیلۆس، دوای ئەوەی لە سەرەتاوە بە وردی پشکنینم بۆ هەموو شتێک کرد، \v 4 بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی راستی ئەو پەیامەی وەرتگرتووە، بە ڕێکوپێکی بۆت بنووسم.