ckb_luk_text_reg/06/17.txt

1 line
749 B
Plaintext

\v 17 ئینجا یەشوا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکانی هاتە خوارەوە و لە شوێنێکی تەخت ڕاوەستا. ئەو و قوتابییەکانی و، هەروەها جەماوەرێکی ئێجگار زۆر، کە لە هەموو یەهودیا و یورشەلایم و کەناری سور و سیدۆنەوە \v 18 هاتبوون تاکو گوێی لێ بگرن و لە نەخۆشییەکانیان چاکببنەوە. ئەوانەی کە بە دەست گیانە پیسەکانەوە دەیانناڵاند چاکبوونەوە. \v 19 هەموو خەڵکەکەش هەوڵیان دەدا دەستی لێ بدەن، چونکە هێزی لێ دەهاتە دەرەوە و هەمووانی چاک دەکردەوە.