ckb_luk_text_reg/03/15.txt

1 line
618 B
Plaintext

\v 15 گەل لە چاوەڕوانی (مەسیح)دا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا سەبارەت بە یوخەنا پرسیاریان لە خۆیان دەکرد: «ئایا ئەو مەسیحەکەیە؟» \v 16 یۆخەنان وەڵامی هەمووانی دایەوە و پێی گووتن: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەوەی لەدوای من دێت، لە من بە هێزترە، شایانی ئەوە نیم تەنانەت قەیتانی پێڵاوەکانیشی بۆ ببەستم: ئەو لە ئاگر و لە گیانی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.