ckb_luk_text_reg/09/37.txt

1 line
823 B
Plaintext

\v 37 ڕۆژی دواتر، یەشوا لەگەڵ سێ قوتابییەکەی لە شاخەکە هاتنە خوارەوە، \v 38 خەڵکێکی زۆر چاویان پێی کەوت. پیاوێک لەناو جەماوەرەکەوە بانگی کرد و گووتی: «مامۆستا، تکایە لێت دەپاڕێمەوە یارمەتی کوڕەکەم بدەیت، ئەو تاکە منداڵی منە. \v 39 هەندێک جار گیانێک دەستی بەسەردا دەگرێت، و کتوپڕ هاوار دەکات، تووشی فێی دەکات و کەف لە دەمی دێتە دەر، بە ئاستەم وازی لێدەهێنێت پاش ئەوەی برینداری دەکات . \v 40 داوام لە قوتابییەکانت کرد کە گیانی خراپی لێ دەربکەن. بەڵام نەیانتوانی ».