\v 29 هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو، تەنانەت باجگرانیش، دانیان نا بە دادپەروەری خودا، چونکە بە دەستی یۆخەنان لە ئاو هەڵکێشرا بوون؛ \v 30 بەڵام فەریسی و زانایانی تەورات؛ خواستی خودایان ڕەتکردەوە چونکە لەسەر دەستی ئەو لە ئاو هەڵنەکێشرابوون.