ckb_luk_text_reg/14/07.txt

1 line
726 B
Plaintext

\v 7 نموونەیەکی بۆ بانگهێشتکراوەکان هێنایەوە، دوای ئەوەی تێبینی ئەوەی کرد کە چۆن لای سەرەوەیان هەڵبژاردووە بۆ دانیشتن، \v 8 پێی گوتن: «کاتێک کەسێک بانگهێشتتان دەکات بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری، ریزی پێشەوە مەگرن، ڕەنگە کەسێکی پلە باڵاتر لە تۆی بانگهێشتت کردبێ، \v 9 بۆیە ئەوەی هەردوکتانی بانگهێشتی کردوویت دێت و پێت دەڵێت: شوێنەکە بدە بەم پیاوە.! و ناچار بە شەرمەزارییەوە دەکشێیتەوە بۆ ئەوەی دوا شوێن بگریت.