ckb_luk_text_reg/08/16.txt

1 line
677 B
Plaintext

\v 16 هیچ کەسێک چرایەک داناگیرسێنێت و بە قاپێک دایپۆشێت، یان بیخاتە ژێر پێخەف، بەڵکو لەسەر چرادانێک دایدەنێ بۆ ئەوەی هەرکەسێک بچێتە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینێت. \v 17 لەبەر ئەوەی هیچ شاراوەیەک نییە کە نەدۆزرێتەوە، و نهێنییەک نیە کە نەناسرێت و رانەگەیەندرێت. \v 18 بە وردی گوێ بگرن، چونکە ئەوەی هەیەتی زیاتری پێدەدرێت؛ بەڵام ئەوەی نیەتی، چی بە هی خۆی دەزانێت، لێی دەسێندرێتەوە!»