1 line
629 B
Plaintext
1 line
629 B
Plaintext
\v 2 سەرپەلێک کۆیلەیەکی هەبوو زۆری خۆشدەویست، نەخۆش بوو و لە سەرەمەرگدا بوو. \v 3 کاتێک سەرپەلەکە دەربارەی یەشوا بیستی، پیرانی یەهودی ناردە لای، بۆ ئەوەی داوای لێ بکەن کە بێت و کۆیلەکەی چاک بکاتەوە. \v 4 ئەوانیش هاتنە لای یەشوا و بە دڵ لێی پاڕانەوە و گوتیان: «شایانی ئەوەیە کە ئەمەی بۆ بکەیت، \v 5 چونکە گەلی ئێمەی خۆشدەوێت و کەنیشتەی بۆمان دروستکردووە.» |