ckb_luk_text_reg/15/22.txt

1 line
501 B
Plaintext

\v 22 بەڵام باوکەکە بە خزمەتکارەکانی گوت: خێرا باشترین جل و بەرگ بێنن و بۆی لەبەر کەن و ئەڵقەیەک لە پەنجەی بکەن و پێڵاوی بۆ لە پێ بکەن. \v 23 گوێرەکە قەڵەوەکە بهێنن و سەری ببڕن؛ با بخۆین و دڵخۆش بین، \v 24 چونکە ئەم کوڕەم مردبوو و زیندوو بۆتەوە، ون ببوو و دۆزراوەتەوە. بۆیە با دڵخۆش بین!