ckb_luk_text_reg/06/06.txt

1 line
693 B
Plaintext

\v 6 لە شەباتێکی دیکەدا، چووە ناو کەنیشت و وانەی بە جەماوەر دەگووتەوە. پیاوێکی لێ بوو دەستی ڕاستی وشک ببوو. \v 7 مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان چاودێری یەشوایان دەکرد: ئاخۆ لە شەبات کەس چاک دەکاتەوە، تاکو شتێکی لێ بدۆزنەوە و بە پێی ئەوە تاوانباری بکەن. \v 8 یەشوا بە بیرکردنەوەیانی زانی، بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «هەستە و لە ناوەڕاستدا ڕابوەستە!» ئەویش هەستا، و لەوێدا ڕاوەستا.