\c 23 \v 1 هەموو کۆمەڵەکە هەستان و یەشوایان بردە لای پیلاتۆس. \v 2 دەستیان کرد بە تۆمەتبارکردنی و گوتیان: «بۆ ئێمە ڕوون بووەوە کە ئەمە گەلەکەمان بەلاڕێدا دەبات، و ڕێگری دەکات لە پێدانی باج بە قەیسەر و بانگەشەی ئەوە دەکات کە مەسیحی پاشایە!»