1 line
754 B
Plaintext
1 line
754 B
Plaintext
\v 26 لە مانگی شەشەمدا، فریشتە جبریل لەلایەن خوداوە ڕەوانەی شارێک لە گەلیلی بە ناوی ناسیرە کرا، \v 27 بۆ لای پاکیزەیەک کە دەستگیرانی پیاوێک بوو لە بنەماڵەی داڤید بە ناوی یۆسپ، ناوی پاکیزەکەش میریام بوو. \v 28 بۆیە فریشتەکە هاتە ژوورەوە و پێی گوت: «سڵاو، ئەی ئەو کەسەی بەخششت بەسەردا ڕژاوە، پەروەردگارت لەگەڵە: تۆ لە ناو ژناندا پیرۆزکراوی.» \v 29 میریام بە قسەکانی فریشتەکە شێواو، و لە خۆی پرسی: «دەبێت ئەمە چ جۆر سڵاوێک بێت؟» |