ckb_luk_text_reg/02/36.txt

1 line
717 B
Plaintext

\v 36 پێغەمبەرێکی ژن هەبوو بە ناوی هەننا کچی پەنوئێل لە هۆزی ئاشێر. زۆر بە تەمەن بوو، لەدوای شووکردنی تەنها حەوت ساڵ لەگەڵ مێردەکەی ژیابوو، \v 37 پاشان بە بێوەژنی مابووەوە و تەمەنی گەیشتبووە هەشتا و چوار ساڵ. پەرستگای بەجێ نەدەهێشت، شەو و ڕۆژ بە نزا و ڕۆژوو خودای دەپەرست. \v 38 هەر لەو کاتەدا هات بۆ لای ئەوان و ستایشی خودای کرد، باسی منداڵەکەی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە چاوەڕوانی ڕزگاریی یورشەلایم بوون.