|
\c 16 \v 1 هەروەها بە شاگردەکانی فەرموو: «پیاوێکی دەوڵەمەند سەرپەرشتیارێکی هەبوو. تۆمەتبار کرابوو بەوەی پارەکانی بەفیڕۆ داوە. \v 2 بۆیە بانگی کرد و لێی پرسی: ئەمە چییە کە لەبارەی تۆوە دەیبیستم؟ وەرە هەژماری سەرپەرشتاریەکەت بخە بەردەست ، چونکە چیتر ناتوانیت بەڕێوەبەری من بیت! |