1 line
670 B
Plaintext
1 line
670 B
Plaintext
\v 24 کاتێک نێردراوانی یۆخەنان ڕۆیشتن یەشوا ڕووی لە خەڵک کرد و سەبارەت بە یوخەنان فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟ \v 25 ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن و خۆش ڕادەبوێرن لە کۆشکەکان دەژین. \v 26 ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنترە! |