ckb_luk_text_reg/07/06.txt

1 line
774 B
Plaintext

\v 6 یەشواش لەگەڵیان چوو. بەڵام زۆری نەمابوو بگاتە ماڵەکە کە سەرپەلەکە هاوڕێکانی نارد پێی بڵێن: «گەورەم، خۆت ماندوو مەکە، چونکە من شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم، \v 7 وەک چۆن خۆمم بە شایانی ئەوە نەزانی کە بێمە لات. تەنها وشەیەک بفەرموو، خزمەتکارەکەم چاک دەبێتەوە: \v 8 چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە، بە یەکیان بڵێم: بڕۆ! دەڕوات؛ بەوی دیکەش بڵێم: وەرە! دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم: ئەمە بکە! دەیکات».