\v 25 دەستبەجێ لەبەرچاویان هەستا بە دەم ستایشی خوداوە، ئەوەی لەسەری ڕاکشابوو هەڵیگرت و چوو بۆ ماڵی خۆی. \v 26 جەماوەر هەموویان سەرسام بوون، و ستایشی خودایان کرد؛ ترس دایگرتن و گوتیان: «ئەمڕۆ شتی سەرسوڕهێنەرمان بینی!»