ckb_luk_text_reg/05/01.txt

1 line
700 B
Plaintext

\c 5 \v 1 لە کاتێکدا جەماوەر لە دەوری کۆدەبوونەوە بۆ گوێگرتن لە وشەی خودا، ئەو لە کەناری دەریاچەی کینەرەت وەستابوو. \v 2 دوو بەلەمی بینی کە لە کەناری دەریاچەکەدا لەنگەریان گرتبوو، و ماسیگرەکان بەجێیان هێشتبوو و خەریکی شۆردنی تۆڕەکان بوون. \v 3 سواری یەکێک لە بەلەمەکان بوو، هی شیمۆن بوو، داوای لێکرد کەمێک لە کەنارەکە دووری بخاتەوە، پاشان دانیشت و لە ناو بەلەمەکەوە وانەی بۆ جەماوەر گووتەوە.