ckb_luk_text_reg/11/05.txt

1 line
762 B
Plaintext

\v 5 پاشان پێی گوتن: «کێ لە ئێوە هاوڕێیەکی هەیە، لە نیوەی شەودا دەچێتە لای و پێی دەڵێت: هاوڕێ سێ نانم بە قەرز بدە، \v 6 هاوڕێیەکم لە سەفەرەوە هاتۆتە لام، هیچم نییە بۆ ئەوەی لە پێشی دانێم! \v 7 بەڵام هاوڕێکەی لە ژوورەوە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: بێزارم مەکە! دەرگاکەم قوفڵ کردووە، ئێستا من و منداڵەکانم لە ناوجێداین. ناتوانم هەستم و نانت پێبەم! \v 8 پێتان دەڵێم دەبێت هەستێتەوە و چەندی پێویستە پێبدات، چونکە پێداگری لەسەر داوای کرد.