1 line
596 B
Plaintext
1 line
596 B
Plaintext
\v 40 کاتێک یەشوا گەڕایەوە، خەڵکێکی زۆر پێشوازییان لێکرد چونکە هەموو چاوەڕێی گەڕانەوەیان دەکرد. \v 41 ئینجا پیاوێک بە ناوی یایروس، کە سەرۆکی کنیشتەکە بوو، هات و لەبەرپێی یەشوا دەمەروو کەوت لێی پاڕایەوە بێتە ماڵەکەی، \v 42 چونکە تاقە کچەکەی، کە دوازدە ساڵان بوو، لە سەرەمەرگدا بوو. بە دەم رۆیشتنەوە، جەماوەر پاڵەپەستۆیان ئەخستە سەری. |