ckb_luk_text_reg/08/11.txt

2 lines
668 B
Plaintext

\v 11 ئێستا واتای نموونەکە ئەمەیە: تۆوەکە وشەی خودایە. \v 12 ئەوانەی لە قەراغی ڕێگاکەدان ئەوانەن کە (وشەکە) دەبیستن، پاشان شەیتان دێت و وشەکە لە دڵیان دەڕفێنێ، نەکا باوەڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت.
\v 13 ئەوانەی لەسەر بەردەڵانەکەن ئەوانەن کە وشەکە دەبیستن و بە خۆشحاڵییەوە وشەکە وەردەگرن، ئەمانەش ڕەگیان دانەکووتاوە، بۆ ماوەیەک باوەڕ دەهێنن، و کاتی تاقیکردنەوەدا پاشەکشە دەکەن.