ckb_luk_text_reg/10/17.txt

1 line
753 B
Plaintext

\v 17 ئینجا حەفتا و دوو کەسەکە بە دڵخۆشییەوە گەڕانەوە و گوتیان: «پەروەردگار، تەنانەت جنۆکەکانیش بە ناوی تۆوە ملکەچی ئێمەن!» \v 18 پێی وتن: «شەیتانم بینی وەک برووسکە لە ئاسمانەوە کەوتە خوارەوە. \v 19 ئەوەتا دەسەڵاتم پێداون بە سەر مار و دووپشکەکان و هەموو هێزی دوژمن، زاڵ بن و هیچ شتێک زیانت پێناگەیەنێت. \v 20 بەڵام بەوە دڵخۆش مەبن کە گیانەکان ملکەچی ئێوەن، بەڵکو بەوە دڵخۆش بن بەوە کە ناوەکانتان لە ئاسمانەکاندا نووسراوە».